ئاسایش: گروپێكی چه‌كداری سه‌ربه‌ ویلایه‌تی كوردستانی داعشمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و 22 ئه‌ندامیمان ده‌ستگیركرد
  2026-10-05     

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ گروپێكی چه‌كداری سه‌ربه‌ ویلایه‌تی كوردستان داعش هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و 22 ئه‌ندامی گروپه‌كه‌ له‌ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا لەسنوری سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، خورماڵ و سیروان دەستگیربکەن.

ئاوێنه‌: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ده‌زگاكه‌یان گروپێکی چەکداری داعش سەربە (ویلایەتی کوردستان)ی هەڵوەشاندەوە و 22 ئەندامی گروپەکەش دەستگیردەکات.

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم وتویه‌تی، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەڕۆژانی 8-12ی 9ی 2026، لەماوەی 96 کاتژمێر، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان، لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە 22 تۆمەتبار لەسنوری (سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، خورماڵ، سیروان) دەستگیربکەن."

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، پیلانی چەکدارانی داعش- کەتیبەی (5)ی سەربە ویلایەتی کوردستان، ئه‌مانه‌ بون:

-خۆڕێکخستن و وەرگرتنی بەیعەت لەئەندامانی گروپەکە.

-دانانی بۆمب و تەقینەوە لەناو پارێزگای هەڵەبجە.

-چاودێریکردن و تەقەکردن لەهێزەئەمنییەکان لەکاتی مەشق و ڕاهێنان بەچەکی قورس و مامناوەند.

-دروستکردنی ئەمارەتێک لەناوچەکانی (هەورامان یان شارەزور)

-بەستنەوەی پەیوەندی شانە نوستووەکانی داعش لەکوردستان و عێراق لەگەڵ تیرۆریستانی دەرەوە.

-کۆکردنەوەی پارە بەمەبەستی کڕینی چەک.

وه‌ك ده‌زگای ئاسایش ئاماژه‌ی پێداوه‌، لەو ئۆپراسیۆنەدا دەستگیراوه‌ بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی و سەربازی كه‌ ئه‌مانه‌ن:

-یەک چەکی جۆری ئاربیجی و سێ گوللـە و پێنج حەشوە.

-یەک گولـلە هاوەن.

-شەش نارنجۆك

-شەش چەکی جۆری کڵاشینکۆف و 13 مەخزەن و 300 فیشەک.

-دو دەمانچە و 100 فیشەک.

-یەک کامێرای چاودێری.

-یەک دوربینی سەربازی.

-جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی.

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ناسنامه‌و دانپێدانانی ده‌ستگیركراوه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تۆمەتباران بەماددەی (2)ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەكەدا بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×