ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، "چه‌كدارانی داعش" هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراو و چواری دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: میدیا عێراقییه‌كان له‌زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مشه‌و دوشەممە، "چه‌كدارانی داعش" هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی فه‌وجی سێی لیوای نۆی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق و له ئاكامدا سه‌ربازێك كوژراوه‌و چواری دیکەش بریندار بون.
هێرشه‌كه له سنوری گوندی بورغلیه‌ی قه‌زای حەویجە لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی قسه‌ی یه‌كێك له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان كه قسه‌ی بۆ ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز كردوه، هێرشه‌كه بۆته هۆی تێكشكاندنی چه‌ند كامێرایه‌كی حه‌راری كه له خاڵه سه‌ربازییه‌كه‌دا هه‌بون.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی شوێنی روداوه‌كه‌یان داوه‌و و هاوكات دەستیان بە ڕێکارەکانیان کردوە بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی و دیاریکردنی ئەو لایەنەی بەرپرسە لە هێرشەکە، لەگەڵ بەردەوامیی کردەوەکانی گەڕان و پشکنین لە ناوچەکەدا.
ئه‌و چوار سه‌ربازه‌ی برینداربون برینه‌كانیان جیاجیایه و گوازراونه‌ته‌وه بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.