سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، رایگه‌یاند، به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلی باران بارین، تیمه‌كانیان خراونه‌ته حاڵه‌تیی ئاماده‌باشیی ته‌واو بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا و ڕاپۆرتەکانی کەشناسی، سەبارەت بە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، سەرجەم تیمە خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواو بۆ روبەڕوبونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "لە پێناوی کەمکردنەوەی مەترسیی کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو، تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە هاوکاریی بۆردی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، پێشوەختە هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەی مەنهۆل، ئاوەڕۆ و کەناڵەکانی ڕێڕەوی ئاو لە شەقامە سەرەکییەکان، کۆڵانەکان و شوێنە گشتییەکاندا ئەنجامداوە و هەموو ئامادەکارییە پێویستەکانیش گیراونەتەبەر."
هه‌روه‌ها داواشی له هاوڵاتییان كردوه پابەندی ڕێنماییەکانی پاراستن بن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، دروستبونی لافاو یان پێویستبون بە یارمەتیی بەپەلە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی فریاکەوتن (JCC) بە ژمارە 100 بکەن.
وتوشیه‌تی، تیمەکانمان بەشێوەی 24 کاتژمێری لە خزمەت و ئامادەباشیدان، بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئارامیی هاوڵاتییان.