په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زیری دارایی پێی وتوه، له بودجه‌ی 2027دا، 100 هه‌زار ده‌رچوی ساڵانی رابردو به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنرێن. نوێنه‌رێكی گشتیی مامۆستایانی گرێبه‌ستیش ده‌ڵێت، پشكی هه‌رێم له‌و ژماره‌یه دامه‌زراندنی نزیكه‌ی 13 هه‌زار ده‌رچوه.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د ساعیدی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق كۆبۆته‌وه‌و تاوتوێی بابەتی دەرچوانی ساڵانی رابردویان كردوه.
وتوشیه‌تی، بەپێی بەڵگە و بە ڕاستگۆییەوە بینیم کە وه‌زیر خەمخۆری کێشەكانی ده‌رچوانه‌و هەست بە ئازارەکانیان دەکات و دڵنیایی پێدام کە بودجەی ساڵی 2027 تەرخانکردنی 100 هەزار پلەی وەزیفی لەسەر شێوازی گرێبەست لەخۆدەگرێت و ئەم توێژەش بەویستی خوا مافی شایستەی خۆیان وەردەگرن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، كارۆخ عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری گشتیی مامۆستایانی گرێبه‌ست له هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، لەپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027ی عێراق زیاتر لە 100 هەزار دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان ساڵانی ڕابردو به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دادەمەزرێنرێن.
وتوشیه‌تی، بەپێی ڕێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا نزیکەی 13 هەزاریان له پشكی هه‌رێم ده‌بن، واته دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم سودمەند دەبن .