چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی ستایشی هه‌ڵوێستی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، 30ی ئه‌یلولی ساڵی داهاتو دوا واده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت.
ئاوێنه: چوارچێوەی هه‌ماهەنگی، ئه‌مڕۆ شەممە لە راگەیه‌ندراوێکدا وتی "دەستخۆشی لە هەڵوێستی گرووپەکان دەکەین کە بەرژەوەندیی گشتییان رەچاو کردووە، کە ئەمەش بەرهەمی هەوڵێکی زۆری لایەنە دڵسۆزەکان بووە لە ماوەی رابردوودا."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەف سوپای ئارامیی نیشتمانە و رۆڵێکی گەورەی لە پاراستنی عێراقدا هەبوه."
هه‌روه‌ك ستایشی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کرد بۆ پابەندبوونی بە کشانەوە لە عێراق لەو وادەیەی بۆی دیاریکرابوو.
هاوکات داوای کرد دەوڵەت بەردەوام بێت لە کارەکانی تاوەکو رێککەوتی 30-6-2027، کە وەک وادەی کۆتایی دیاریکراوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌پێی ده‌ستور.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی كردۆته‌وه کە حکومەت و دەوڵەتی عێراق توانایەکی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی وڵات و رەخساندنی ژینگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنان.