شەڕی دوو دراوسێ لە ناحیەی كەلەك قوربانی لێکەوتەوە؛ گەنجێک کوژرا و دووان بریندارن
  2026-10-02     

لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە ناحیەی کەلەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو دراوسێ (دوو خانەوادە)، گەنجێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاوێنە: عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: جێگەی داخە کە کوژراوەکە و یەکێک لە بریندارەکان، بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بەو کێشە و شەڕەوە نەبووە، بەڵکو تەنها بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی وێڵەوە بوونەتە قوربانی.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەی چڕیان دەستپێکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و زانینی هۆکاری سەرەکیی شەڕەکە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×