كه‌شناسی: باران بارین تا ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
  2026-10-02     

كەشناسی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، باران بارین تاوه‌كو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش زیاتر نزم ده‌بنه‌وه‌.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی،  ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران و هەندێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و لە هەندێک کاتدا هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت. لە ئێوارەدا کاریگەری باران بارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما، 1 تا 2 پله‌ نزمتر ده‌بن له‌چاو تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیه‌و پلەکانی گەرماش نزیك ده‌بن له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 29، سلێمانی: 25، دھۆک: 27، ھەڵەبجە: 28، زاخۆ: 30، حاجی ئۆمەران: 20، سۆران: 27، گەرمیان: 33 پلە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×