بارێكی نوێی دۆلاری كاش گه‌یشته‌ عێراق
  2026-10-01     

حه‌یده‌ر عه‌بودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگه‌یاند، بارێکی نوێی دۆلاری كاش گەیشتە عێراق، ئەوه‌ش لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ ئه‌مریكا بە مەبەستی زامنکردنی دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی.

ئاوێنه‌: حه‌یده‌ر عه‌بودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق رایگه‌یاند، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بارێکی نوێی دۆلاری كاش گەیشتە عێراق.

وتیشی "ئەمە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنە بەردەوامەکاندا دێت بۆ زامنکردنی بەردەوامیی هاتنی دراوی بیانی و دابینکردنی پێداویستییەکان لە دراوی بیانی بەپێی سیاسه‌تە ره‌چاوكراوه‌كان."

پێشتر وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران عه‌لی زه‌یدی لەگەڵ ئه‌مریكا گەیشتوەتە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بەردەوامیی ناردنی باری دۆلاری كاش بۆ عێراق، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە دابینکردنی پێداویستییە ڕەواکان لە دراوی بیانی.

به‌قسه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بودی "ئەم لێکتێگەیشتنانە لەسایه‌ی ئەو به‌ره‌وپێشچونانه‌دان کە عێراق بەدەستی هێناون لە بەهێزکردنی سیستەمی چاودێریکردنی دابەشکردنی دۆلار و ڕێکخستنی بەکارهێنانەکانی و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی خراپ بەکارهێنانی دراوی بیانی، لەگەڵ فراوانکردنی ئامرازەکانی پاره‌دانی ئەلیکترۆنی و بەردەوامبون لە گواستنەوەی پلەبەپلە بەرەو ئابوریی دیجیتاڵی."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×