نه‌تانیاهو: یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كان به‌ چه‌قۆ له‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی تری داوه‌و ویستویه‌تی فڕۆكه‌كه‌ بخاته‌ خواره‌وه‌
  2026-09-30     

بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێک لە فڕۆکەوانه‌كانی گەشته‌كه‌ی "فلای دوبەی" کە ڕۆژی چوارشەممە ئاراستەی گەشتەکەی بەرەو سعودیه‌ گۆڕی، چەقۆی لە فڕۆکەوانەکەی دیکە داوە و هەوڵی داوە فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە.

ئاوێنه‌: بنیامین نه‌تا‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا وتی، "لەمیانی گەشتەکەدا و کاتێک فڕۆكه‌كه‌ لە وڵاتەکەمان نزیک بۆته‌وه‌، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان چەقۆی لە هاوکارەکەی داوە و پێدەچێت هەوڵی دابێت فڕۆکەکە لەگەڵ سەرنشینەکانیدا بخاتە خوارەوە."

نه‌تانیاهو ستایشی ئەو "پاڵەوانانە"شی کرد کە دەستوەردانیان کردوه‌ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێرشبەرەکە و وتی "ژیانی زۆریان ڕزگار کرد" و ڕێگەیان نه‌دا "کارەساتێکی گەورە" روبدات.

ئاماژەی بەوەش کرد کە سعودیه‌ ئه‌و فڕۆکەوانەی دەستگیرکردوە کە کردەوەی چەقۆوه‌شاندنه‌كه‌ی ئەنجامداوە. وتیشی، دەسەڵاتدارانی سعودیه‌ لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکەن.

نەتانیاهو وتیشی کە فه‌رمانی ده‌ركردوه‌ بۆ ئامادەکاری بەرامبەر ئه‌گه‌ری هەڕەشەی دیکە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە فڕۆکەیەکی کۆمپانیای "فڵای دوبەی"ی ئیماراتی کە بەرەو ئیسرائیل دەچو لە سعودیه‌ نیشتەوە، لە کاتێکدا ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بە ڕودانی دەمەقاڵێ لە ناو فڕۆکەکەدا دابو.

لەلایەکی دیکەوە، فڕۆکەخانەی تەبوکی سعودی ڕایگەیاند کە کاپتنی ئەو فڕۆکەیەی لە فڕۆکەخانەکە نیشتوەتەوە لەگەڵ یاریدەده‌رەکەیدا برینداربون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەمیر سوڵتان بن عەبدولعەزیز لە تەبوک له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، فڕۆکەکەی فڵای دوبەی "سەعات 9:45ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ لە فڕۆکەخانەکە نیشتوەتەوه‌و دەرکەوتوە کە کاپتنی فڕۆکەکە و فڕۆکەوانی یاریده‌ده‌ر برینداربون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، هەروەها چاودێریی پێویست بۆ سەرنشینان دابین کراوە و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانی کراوە بۆ دابینکردنی فڕۆکەیەکی جێگرەوە.

پێشتریش یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەرکۆنەی روداوه‌كه‌ی كردو بە "هەوڵی هێرشێکی جیهادی" لە ناو فڕۆکەکەدا وەسفی کرد.

فڕۆکەکە لە ڕێگەیدا لە دوبەیەوە بۆ تەلئەبیب لە ئاسمانی سعودیه‌  بوه‌ کاتێک داوای نیشتنەوەی باری لەناکاوی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سوڵتان بن عەبدولعەزیز لە تەبوک لە باکووری ڕۆژئاوای سعودیه‌ كردوه‌.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×