سه‌باح نوعمان: 30ی ئه‌یلول كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌واو ده‌بێت و هیچ نیگه‌رانییه‌ك له‌باره‌ی ئاسایشی عێراقه‌وه‌ نییه‌
  2026-09-28     

سه‌باح نوعمان، وته‌بێژی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ 30ی ئه‌یلول كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ته‌واو ده‌بێت و ده‌شڵێت: هیچ نیگه‌رانییه‌ك له‌باره‌ی ئاسایشی عێراقه‌وه‌ بونی نییه‌.

ئاوێنه‌: سه‌باح نوعمان، وته‌بێژی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، "هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پڕۆسەی کشانەوە لە عێراق لە 30ی ئەیلولەدا تەواو دەکەن."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە "هیچ هێز یان بنکەیەکی سەربازیی بیانی لەسەر خاکی عێراق نییە."

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "بارودۆخی ئه‌منیمان باشە و کۆنترۆڵی تەواوی خاکی عێراق دەکەین، هیچ نیگەرانییەک لەباره‌ی ئاسایشی وڵاته‌وه‌ بونی نییە و هێزەکانمان لە سەرانسەری ڕوبەری عێراقدا بڵاوەیان پێکراوەو پەیوەندیشمان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەبێتە هاوبەشییەکی دوقۆڵیی جیاواز."

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×