كۆمپانیای نەوتی سوریا: رۆژانه‌ 57 تانكه‌ر به‌نزین ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێت
  2026-09-27     

كۆمپانیای نه‌وتی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانەی 57 تانكەر بەنزین رەوانەی عێراق دەكرێت و بە نیازن بۆ 200 تانكەری رۆژانە بەرزی بكەنەوه‌. ده‌شڵێت، رۆژانه‌ 1000 بۆ 1200 تانكەر نەوت لە عێراقەوە دەچێتە ناو خاكی سوریا.

ئاوێنه‌: کۆمپانیای سوری بۆ نەوت، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی سێ مانگیدا کە شیاوی نوێکردنەوەیە، دەستکراوە بە گواستنەوەی ئەو بەنزینەی بۆ عێراق هه‌نارده‌ کراوە لەڕێگەی بانیاسەوە.

ئەحمەد قوبەجی، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکار کەرتی گواستنەوەو کۆگاکردن لە کۆمپانیاکە، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی "سانا"ی رایگەیاندوە: پرۆسەی گواستنەوەکە لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستیپێکردوە بە بڕی 57 تانکەر لە رۆژێکدا، هەروەها هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی توانای کارکردن بۆ نزیکەی 200 تانکەر لە رۆژێکدا لەڕێگەی دەروازەی تەنه‌فەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمپانیای  UCCی قەتەری بەرپرسە لە کڕینی بەنزین لە سەرچاوە جیهانییەکانەوە، لە کاتێکدا لایەنە سورییەکان بەرپرسن لە پرۆسەی گواستنەوە لە بەرامبەر کرێی ترانزێت، هەروەها رونی کردوەتەوە، گۆڕەپانەکانی بارکردن لە بانیاس ئامادەکراون بە هەشت شوێنی تایبەت بۆ پڕکردنەوەی تانکەرەکان.

قوبەجی باسی لەوەش کرد، ژمارەی تانکەرەکانی نەوتی عێراق کە بە خاکی سوریادا تێدەپەڕن لە ئێستادا لە نێوان 1000 بۆ 1200 تانکەردایە لە رۆژێکدا، لە هەمان کاتدا دیمەشق تاوتوێی فراوانکردنی پرۆسەکانی ترانزێت دەکات بۆ ئەوەی ماددەی دیکە بگرێتەوە، لەوانە خەڵوزی بەردین و گۆگرد.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×