باڵیۆزی عێراق لە ئێران: ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان کاتییە
  2026-09-26     

بەپێی وتەی یاسر حه‌جاج باڵیۆزی عێراق له‌ تاران، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان عێراق و ئێران هەنگاوێکی کاتی و راگوزەرە، و کاریگەری لەسەر پتەویی پەیوەندیە مێژووییەکان کە دوو وڵات و دوو گەلی دراوسێ بەیەکەوە دەبەستنەوە نابێت.

 

ئاوێنە: باڵیۆزی عێراق له‌ تاران لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی ناوەندی وت "حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هەوڵ و پەیوەندییە چڕەکانی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان تاران و بەغدا و گەڕاندنەوەی جووڵەی فڕۆکەوانی بۆ بارودۆخی ئاسایی لە کورتترین کاتدا".

باڵیۆزی عێراق ڕوونیکردەوە کە ڕاگرتنی فڕۆکەکان بەهیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر قووڵیی پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان نێوان بەغدا و تاران نابێت، ئاماژەی بەوەشدا کە بەرپرسە عێراقییەکان کار دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە "کارەساتباریانە" بە خێرایی.

وتیشی "دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان تەنها بە لایەنی گەشتیاری یان گەشتکردن سنوردار نییە، بەڵکو گرنگە بۆ بەشێکی فراوانی هاوڵاتییانی عێراقی کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەریان دەبێت لەلایەن ڕاگرتنی جووڵەی فڕۆکەوانییەوە".

حەجاج لە کۆتاییی قسەکانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات "قووڵترن" لەوەی کاریگەریان لەسەر بارودۆخێکی نائاسایی و کاتی ببێت، جەختیشیکردەوە کە بەستنراوە مێژوویی و کۆمەڵایەتی و کولتووری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بنەمایەکی پتەون بۆ بەردەوامیی هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوانیان.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×