تەسنیم: ئەمریکا ناردنی پارە بۆ عێراق رادەگرێت و نرخی دراو بەرزدەکاتەوە
  2026-09-26     

ئاژانسی تەسنیم لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە بەغدا راگەیاند، ئەمریکا هێشتا پارەکانی عێراقی نەناردووە، لەکاتێکدا زەیدی پشتگیری لە بڕیاری ترەمپ کردووە سەبارەت بە داخستنی ئاسمان بەسەر ئێراندا.

 

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی هەواڵی "تەسنیم"، لەسەر بنەمای ئەو میکانیزمەی دوای داگیرکردنی عێراق دانراوە، بەشێک لە پارەکانی عێراق کەلە هەژماری عێراق لە ئەمریکا هەڵگیراون، هەموو مانگێک بەشێوەی دۆلاری نەقد دەکرێن و بۆ عێراق دەنێردرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی ئەمریکا چەند جارێک ئەم ئامرازەی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی لە عێراق بەکارهێناوە، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەم پارانە نەگەڕاونەتەوە بۆ عێراق.

هەر بەپێی راپۆرتەکەی تەسنیم، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ناوەندی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، پشتگیری لەبڕیاری حکومەتی ترەمپ کرد بۆ داخستنی ئاسمان و ڕێگری لە فڕۆکەی ئێرانی بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق (لەوانە بەغدا و نەجەف)، بەڵام حکومەتی ئەمریکا هێشتا پارەکانی عێراقی نەناردووەتەوە، بەڵکو 'کۆتی' لێ کردووە.

هاوکات، لەگەڵ بوونی زەیدی لە نیویۆرک و لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ترەمپ، حکومەتی عێراق داوای یارمەتی کرد لە تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا، و بارەک ئەم داواکارییەی گەیاندووەتە واشنتۆن.

تەسنیم ئاشکراشیکردووە، کە سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی زەیدی، هێشتا نەیانتوانیوە پارەکانی عێراق بەدەست بهێننەوە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی دراو لەناو وڵاتدا.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×