ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هاوكارییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه‌ راگرت
  2026-09-26     

فه‌ریق روكن به‌ختیار محه‌مه‌د، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هاوكارییه‌ داراییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه‌ راگرت.

ئاوێنه‌: فه‌ریق روكن به‌ختیار محه‌مه‌د، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، "ماوەی دیاریکراو بۆ هاوكارییه‌ داراییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردو لا کۆتایی پێهاتوە."

وتیشی "یارمەتییە داراییەکانی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی 2026 دوا گوژمە بون بەپێی ڕێککەوتنەکە".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لە 21ی ئەیلولی 2022 تا 21ی ئەیلولی 2026 بەردەوام بو، واتە بۆ ماوەی چوار ساڵ، ئێستاش یاداشتەکە کۆتایی پێهاتوه‌، بەوەش ناردنی بڕە پاره‌كان لەلایەن هاوپەیمانانەوە کۆتایی هات".

وه‌ك ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه‌ی پێداوه‌، وەزارەته‌كه‌یان پێشتر گه‌یشتنی هاوكارییه‌ داراییەکانی هاوپەیمانانی بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ئه‌مساڵ راگه‌یاند كه‌ ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردو ڕێکەوتی 24ی ئەیلول دابەش کرا و ئەمەش دوا گوژمە بوە بەپێی ڕێککەوتنەکە.

بەختیار محه‌مه‌د وتیشی "داوامان لە حکومەتی فیدراڵی کردوە قەرەبوی ئەم هاوكارییانه‌ بکاتەوە بە هەموارکردنی موچەی پێشمەرگە هاوشێوەی هێزەکانی دیکەی عێراق."

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×