روفاتی 153 ئه‌نفالكراو راده‌ستی هه‌رێم كرانه‌وه‌
  2026-09-26     

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاند، روفاتی 153 ئەنفالكراو لە بیابانی سەماوە رادەستی هەرێمی كوردستان كرانەوە و لە چەند رۆژی داهاوشدا حەوت گۆڕی بە كۆمەڵی تر هەڵدەدرێنەوە.

ئاوێنه‌: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، روفاتی 153 قوربانی پرۆسەکانی ئەنفال رادەستی هەرێمی کوردستان كرانه‌وه‌، بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ پارێزگای سلێمانی و ئەنجامدانی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەوەیان لە مەزارگەی هەمیشەییان.

فه‌رمانگه‌ی پاراستنی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و بێسه‌روشوێنانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر 153 روفاته‌كه‌، روفاتی ژنان و منداڵانی ئه‌نفالكراون.

هه‌روه‌ها عەلی شوکری، سەرۆکی دەستەی راوێژکاران لە سەرۆکایەتی کۆمار، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم رایگەیاند، ئەم روفاتانە لەناو گۆڕی بەکۆمەڵدا لە ناوچەی "تەل شێخ" لە بیابانی سەماوە دۆزراونەتەوە، پرۆسەی رادەستکردنەوەکە بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و دامەزراوەی شەهیدانی فیدراڵیدا ئەنجامدراوە.

جەختی لەوەش کردەوە، سەرجەم رێکارە تەکنیکی و یاساییەکانی تایبەت بەم روفاتانە تەواو کراون و ئامادەکاری دەکرێت بۆ هەڵدانەوەی حەوت گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لە هەمان ناوچەدا لە رۆژانی داهاتودا، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی روفاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەو ناوچەیەدا.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×