پارتی بۆ وا دەکات؟
  2026-09-26     

د. گۆران عەبدوڵا

 

ماوەیەکە پارتی لەڕێی دەزگا و میدیا فەرمی و نافەرمییەکان و پەیجەکانی سوشیال میدیا هێرشێکی سیستماتیکی دژی پزیشکان و بەشێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان دەستپێکردووە. سەرە ڕمی ئەم هێرشە توندە وەزارەتی تەندروستی و خودی وەزیری تەندروستیە. لەسەر ئاستی میدیایش، ئاڤا و ڕووداو و پەیجەکانی سوشیال میدیاش بە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ، بزانن یا نا بەشدارن لەم هێرشە. هەڵبەتە بە هۆی دوو ئیدراییەوە پارتی زیاتر لە هەولێر ئەمەی بۆ دەچیتە سەر بە بەراورد بە زۆنی سەوز. بۆ نموونە ماوەیەک پێش ئێستا لە هەولێر هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی میهرەبانی تایبەت و دکتۆر دلێر شینە. دوای ئەوە نەخۆشخانەی رەسولی تایبەتیان داخست. دوور نیە لە ماوەیەکی کەمی داهاتووە، چەندین نەخۆشخانەی تری کەرتی تایبەت بەر ئەم پەلامار و هەڵمەتەی پارتی و کادیر و میدیا و ئەو دەزگایە حکومییانە بکەون کە ئەو حیزبە کۆنترۆڵیانی کردووە.

پێش ئەوەی لە هۆکارەکانی ئەم هەڵمەتە چڕ و پڕو و سیستماتیکە بڕوانین، پێویستە چەند ڕاستیەک لە بارەی سیاسەتی پارتی لە باری خزمەتی تەندروستی و کەرتی تایبەتی تەندروستی بخەیەنە ڕوو. ئاشکرایە کە پارتی و کادیرەکانی، عەڕاب و داهێنەری گەورەکردنی کەرتی تایبەتن لە کەرتی تەندروستی کوردستان. لە دوای ٢٠٠٣ەوە ئەو حیزبە، هەڵبەتە بە هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتیدا، دەرگای کەرتی تەندروستییان لە بەردەم لێشاوێک لە کۆمپانیا و بزنسی پزیشکیی و دەرمان و کەرەستە کردەوە. سەرەتا ئەم کارەییان بە ناوی بازاڕی ئازاد و کێبڕکێ و سوودی ئەم سیاسەتانە لە باشترکردنی کواڵیتی و کەمکردنەوەی نرخەدا پەرەپێدا. بەڵام لەم دواییانەدا خەریکە وردە وردە دەمامکی ئەم تڕوهاتانە ئەکەون و مەبەستە سەرەکییەکی پارتی ( و یەکێتیش) دەردەکەوێت. دوای ئەوەی ئیتر کۆمپانیاکانی سەر بە پارتی و کوتلەکانی (بە تایبەتی ئەوانەی برا گەورە) پێ گەیشتن و چوونە سەر پێی خۆیان، ئیتر بازاڕی ئازاد و کێبڕکێ و هەبوونی کۆمپانیای دیکە دەبنە هەڕەشە بۆ گیرڤانی کۆمپانیاکانی حیزب. لەم قۆناغەدا، دەمامک و درۆکانی بازاڕی ئازادی بە تەواوەتی دەکەون و پارتی و کادیر و میدیا و کۆمپانیاکانی بەشێوەیکی دڕندانە دەکەونە گیانی ڕەکابەرەکانیان. هەر چۆن لە سیاسەتدا پارتی بوار بە کێبڕکێ و حەوسەڵەی شەریکایەتی و برا بەشیی نیە و ئامادەیە دەرگای پەرلەمان دابخا و ڕێگری لەسەرۆکی پەرلەمان بکات، هەمان ڕەفتاریش لە بازرگانیدا دەکات و بە بڕیارێک دەرگای نەخۆشخانە و کۆمپانیای ڕەکابەرەکانی دادەخا.

پارتی بە ئاسانی دەتوانێت لەڕێی میدیاکانیەوە، شەڕێکی گەورە دروست بکات لە نێوان ئەو پزیشک و نەخۆشخانانەی کە سەر بەو نین و پارە بۆ ئەو پەیدا ناکەن. پارتی دەتوانێت دوژمنایەتیەکی گەورە لە نێوان خەڵك و پزیشکان دروست بکات. بەم کارەی لە یەک کاتتدا دوو ئامانج یا زیاتر دەپێکێت. یەکەم بەرپرسیارێتی وێران بوونی سیستمی تەندروستی و نەمانی دەرمان و دانەمزراندنی پزیشکان و تەندروستکاران لەسەر خۆی لادەبات. دووەمیش، لەڕێی زڕاندنی ناو و ناوبانگی نەخۆشخانەی ڕەکابەرەکانی و داخستنیان بە بیانووی جۆراوجۆر، داهات و قازانجی نەخۆشخانەکانی خۆی هێندەی تر زیادەکات. هەر بۆ نموونە ڕوونە لەم ماوەیەدا لەگەڵ هێرشەکانی سەر میهرەبانیی و ڕەسوڵی تایبەت لە هەولێر، ڕیکلام بۆ نەخۆشخانەی ماجییدی و ئەوانەی سەر بە پارتین زیادەکات و پزیشکەکانی ڕەسوڵی تایبەت ناچار دەبن نەخۆشەکانیان لە ماجییدی چارەسەر بکەن!

بە بۆچوونی من لەم ماوەیەکی کەمی داهاتوودا، ئەم هەڵمەتەی پارتی دژی نەخۆشخانە تایبەتەکان و ئەو پزیشکانەی کە پارە بۆ کۆمپانیاکانی حیزبەکە پەیدا ناکەن، زیاتر و تووندتر و دڕندانەتر دەبێت. ئەمەش دۆخی کەرتی تەندروستی لە خراپەوە دەگوازێتەوە بۆ خراپتر. بۆیە پێویستە پزیشکان بە تایبەتی لەم مەترسیە ئاگادار بن و تا زووە خۆیان ڕێکخەن و ڕێکخراو و سەندیکاکانیان لە دەستی حیزب دەرکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە ڕاستگۆییەوە بەرگری لە مافەکانی پزیشکان بکەن و لە کۆتاییشدا خەڵکیش ئاشت کەنەوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×