فرۆكەخانەی نەجەف ته‌واوی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران راگرت
  2026-09-25     

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه‌ ته‌واوی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران تا كاتێكی نادیار راگرت.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران، لە کاتژمێر دوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی ئەیلول ٢٠٢٦ەوە تا كاتێكی نادیار، لەسەر رێنماییە فەرمییەکانی لایەنە تایبەتمەندەکان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە گشتاندنێکدا داوای کردوە ئاگاداری کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و کارپێکەرە پەیوەندیدارەکان بکرێتەوە بەوەی هیچ رێکارێک سەبارەت بەو گەشتانەی بڕیاری راگرتنەکە دەیانگرێتەوە نەگرنەبەر، ئاماژەی بەوەش کردوە، دواتر ئاگاداریان دەکاتەوە لە هەر رێنماییەکی تر سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.

بڕیاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نەجەف لەكاتێكدایە، پێشتر موسەننا تاڵقانی، جێگری بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە فڕۆكەخانەكەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبو، فڕۆكەخانەكە بەردەوامە لە ئاسانکاریی گەشتە ئاسمانییەکان بەپێی خشتە راگەیەندراوەکان و هیچ رێگرییەک نییە، جەختیشی کردەوە کە پابەند دەبن بە هەر رێنماییەکی حکومی بۆ ڕاگرتن بەپێی ئاگادارکردنەوەی فەرمی.

هاوكات کۆمپانیای نیشتمانی "ئێران ئێروەی" (Iran Air) رایگەیاندبوو، بەردەوامە لە گەشتەکانی لە تاران، مەشهەد و ئه‌سفه‌هان بۆ نەجەف بەپێی خشتەی دیاریکراو و هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی لە دەسەڵاتدارانی عێراقەوە پێنه‌گەیشتوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×