ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رانی وڵاتان هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیان جێهێشت كاتێك بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ستیكرد به پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی. ئه‌و وتی، ئه‌گه‌ر ترسنۆكی دیكه هێشتا له هۆڵه‌كه‌دا ماوه، داوای لێده‌كه‌م هه‌ر ئێستا بچێته ده‌ره‌وه. نه‌ته‌نیاهو له وتاره‌كه‌یدا هێرشی توندی كرده سه‌ر ئه‌ردۆغان و توركیا‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه جۆلان خاكی ئیسرائیله‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه رۆژێك گه‌لی ئێران ئازاد ده‌بێت و "ئه‌و رژێمه پیسه" له‌ناوده‌چێت.
ئاوێنه: بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك، وتاری خۆی پێشكه‌ش كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وتاره‌كه‌یدا ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رانی وڵاتان وه‌كو ناڕه‌زایه‌تییه‌ك هۆڵه‌كه‌یان جێهێشت، له‌نێویاندا نوێنه‌رانی فه‌له‌ستین، ئوردن، سوریا، لوبنان، سعودیه، میسر، قه‌ته‌ر و عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا وتی، ئه‌گه‌ر ترسنۆكێكی دیكه له هۆڵه‌كه‌دا ماوه داوای لێده‌كه‌م هه‌ر ئێستا بچێته ده‌ره‌وه.
نه‌تانیاهو وتیشی، ئیسرائیل به‌رگریی له‌خۆی ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رگریشی له به‌شێكی زۆر له‌و وڵاتانه كردوه كه نوێنه‌رانیان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هۆڵه‌كه‌یان جێهێشت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند کە ئیسرائیل "تێدەکۆشێت لە پێناو مانەوەی دەوڵەتی جوله‌كه و مافی بونی خۆیدا"، "هیچ هەڵبژاردنێکمان نییە جگە لە سەرکەوتن".
نه‌تانیاهو له وتاره‌كه‌یدا بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی به یەکێک لە سەختترین ئەرکەکان ناوبرد، بەڵام بڕیاری جێبەجێکردنەکەی وه‌كو ئاسانترین بڕیار له قه‌ڵه‌مدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، "هه‌زاران هاوڵاتی ئێرانی‌یان كوشتون" و ئه‌وان "سته‌مكارانێكن كه له خه‌ڵكی خۆیان ده‌ترسن."
نه‌تانیاهو ئامێرێكی ئینته‌رنێتی ستارلینكی نیشانی ئاماده‌بوان دا و وتی، سته‌مكارانی ئێران له‌مه ده‌ترسن.
جه‌ختیشی كرده‌وه "دره‌نگ یان زو له ئێران روداوێكی مه‌زن روده‌دات"، "رۆژێك خه‌ڵكی ئێران ئازاد ده‌بن و ئه‌م رژێمه پیسه له‌ناوده‌چێت."
هەروەها نەتانیاهو له قسه‌كانیدا ڕوی ده‌می لە ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی راگوزه‌ری سوریا کرد و وتی، جوله‌كه‌كان لە سه‌رده‌می موساوه له به‌رزاییه‌كانی جۆلان هەن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت سوریا له‌وه تێبگات كه به‌رزاییه‌كانی جۆلان خاكی ئیسرائیله.
ئه‌و وتیشی، حەماس خراپترین کۆمەڵکوژیی بەرامبەر جوله‌كه‌كان ئەنجامدا لە دوای هۆڵۆکۆستەوە.
به‌درێژایی سێ ساڵ لە حه‌وت بەرەوە دەستەوئێخەی جەنگین و ڕوبەڕوی هەر هەوڵێک بوینەتەوە کە بۆ لەناوبردنمان درابێت.
راشیگه‌یاند، دوژمنانی ئیسرائیل "هەمویان هاوپەیمانییان لە دژمان بەست تا بونمان لەسەر ڕوی زەوی بسڕنەوە، بەڵام شکستیان هێنا".
نه‌تانیاهو سوپای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد و بە "گەورەترین هاوبەش"ی وڵاته‌كه‌ی وەسفی کرد.
بنیامین نەتانیاهو ڕاشیگەیاند کە ئیسرائیل لە پاڵ جەنگان لە حەوت بەرەوە، خەریکی "جەنگێکی سەرەکییە" دژ بەوەی بە هەوڵەکانی "شێواندنی زانیاریی و هۆشیاری" وەسفی کرد لە میدیای جیهانیدا.
نەتەنیاهو به‌قسه‌ی خۆی ئەم جەنگە، بەرەیەکی دیکە پێکدەهێنێت کە ئیسرائیل لە پاڵ بەرە سەربازییەکاندا ڕوبەڕوی دەبێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئامێرێکی "پەیجەر"ی لە کاتی وتارەکەیدا درهێنا، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هێرشەی کە تێیدا هەزاران ئامێری پەیجەر لە ساڵی 2024 لە لوبنان تەقێندرانه‌وه. ئه‌و وتی "ئه‌م ئامێرەتان لەبیرە؟"، به‌رله‌وه‌ی ببێته چه‌پڵه‌ڕێزان له هۆڵه‌كه‌دا وتی "بە دڵنیاییەوە، حزبوڵڵا لەبیریەتی".
ئه‌و جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بە کۆمەڵکوژی گەورەترین درۆی ئەم سەدەیەیە و وتیشی، بۆ هەمو ئەو وڵاتانەی کە ئەو تۆمەتەیان داوینەتە پاڵ: شەرمەزاری بۆ ئێوە.
نەتانیاهو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا قەتەری تۆمەتبار کرد بە خەرجکردنی ملیاران دۆلار لە ماوەی چه‌ندین دەیەی ڕابردودا بۆ بڵاوکردنەوەی ئەوەی بە "درۆکان" لەسەر ئیسرائیل وەسفی کرد.
نەتەنیاهو وتیشی، قەتەر لە چەندین دەیەی رابردوه‌وه دەستیکردوە بە دابینکردنی دارایی بۆ زانکۆ ئەمریکییەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، لە نێویاندا کەناڵی جەزیرە، بە ئامانجی ئەوەی كه ئه‌و بە "شۆردنەوەی مێشکی گەنجان لە ویلایەتە یەکگرتوەکان و جیهان" وەسفی کرد.
هەروەها سەرکردەی هەندێک وڵاتی ئەوروپای ڕۆژئاوای تۆمەتبار کرد بە "ملکەچبون بۆ پڕوپاگەندەی دژەجو."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێرشی توندی كرده سه‌ر ئه‌ردۆغان و وتی، ئه‌و هه‌مو رۆژێك باس له له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌كات.
وتیشی، ئەردۆغان ستەمكارێكە میوانداری حەماس دەكات؛ ئەو هەزاران هاوڵاتی كوردی كوشتوەو نكوڵی لە جینۆسایدی ئەرمەنەكان دەكات.