وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ مانگه‌كانی 8 و 9 دابه‌ش ده‌كرێت
  2026-09-23     

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ مانگه‌كانی 8 و 9 دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی،  هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی (8 و 9) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

وتوشیه‌تی، بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجەو بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکەو بۆ ئەم مەبەستە سبه‌ی پێنجشەممە 24ی ئەیلولی 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×