زه‌یدی و تره‌مپ هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له‌پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
  2026-09-23     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نیویۆرك كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد له‌نێویشانه‌ هەوڵە هاوبەشه‌كانی عێراق و ئەمریکا له‌پێناو بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان.

ئاوێنه‌: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی، دوێنێ سێشەممە بە کاتی بەغدا، لە نیویۆرک لەگەڵ دونالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆبوەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە کۆبونەوەکەدا، هەردولا تاوتوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و ڕێگەچارەکانی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوبەشی نێوان هەردو وڵاتیان کرد لە بواری سیاسی، ئابوری و وەبەرهێناندا. هەروەها دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، لەگەڵ ئەو هەوڵە هاوبەشانەی کە عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەیدەن بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەکەو جیهان.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×