وته‌بێژی سه‌ربازیی زه‌یدی: له‌دوای 30ی ئه‌یلول هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ بونی هیچ جوڵه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
  2026-09-19     

سه‌باح نوعمان، وتەبێژی عه‌لی زه‌یدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، رایگه‌یاند، 30ی ئەیلوول گواستنەوەیە بەرەو پشتبەستنی تەواوەتی و بەڕێوەبردنی بواری ئه‌منی بە دەستی نیشتمانی و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، بەدەستهێنانی سەروەری هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ بونی هیچ جوڵەیه‌ك له‌ دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت.

ئاوێنه‌: سه‌باح نوعمان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق وتی"30ی ئەیلوول وەرچەرخانێکی ستراتیژییە لە مێژوی دامەزراوەی سەربازی و ئه‌منیی عێراقدا، چونکە بەرجەستەی گواستنەوەی کرداری دەکات بەرەو پشتبەستنی تەواوەتی بەخۆ و بەڕێوەبردنی بواری ئاسایشی عێراقی بە دەستی نیشتمانی."

ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەم ڕۆژە ئامادەباشی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان و توانای مەیدانییانی بۆ هەموان سەلماند و چەمکی هاوسەنگیی ستراتیژی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراقدا جێگیر کرد، بەو پێیەی هێزە چەکدارەکان بونەتە تاكه‌ بەرپرس لە دارشتنی دیمەنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسمان و خاکی وڵات بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌ چه‌تری بیانی بكات."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×