مه‌سرور بارزانی: هه‌ر كاتێك لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ئاماده‌بن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین
  2026-09-17     

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ئاماده‌بن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین.

ئاوێنه‌: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ دهۆك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت و هه‌نگاو هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت، وتی، هیوادارین، ئێمه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا هیوادارین كه‌ حكومه‌ت پێكبهێنرێت.

‌ وتیشی، هەرکاتێک لایەنەکانی دیكه‌ ئامادەبن بۆ پێکهێنانی حکومەت ئێمەش ئامادەین.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی بودجه‌ی عێراق، وتی، دوپاتمانکردووەتەوە رێژەی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو سه‌رژمێرییه‌ی خۆیان کردویانە، 14.14%یه‌، ئەمەش جگە لەوەی کە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەژمار نەکراون، چونکە ئەگەر ئەو ناوچانە هەژمار کرابان رێژەکە زۆر لەوە زیاتر دەبو.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، هیچ رێژەیەک کەمتر لەو رێژەیە دادپەروەرانە نییە و بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە بە فەرمی ڕەتمانکردوه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×