عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
  2026-09-15     

عەلی زەیدی لەگەڵ راوێژکارێکی ئەڵمانیا کۆبووەوە و لە ستایشێکی هەرێمدا دەڵێت "عێراق بەشێکی گرنگی عێراقە و شایستەی خۆی هەیە".


ئاوێنە: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ فریدریش مێرتس راوێژكاری ئه‌ڵمانیا وتی "پەیوەندی نێوان عێراق و ئەڵمانیا ناوازەیە. عێراق وەک هاوبەشێکی متمانەپێکراو سەیری ئەڵمانیا دەکات".

وتیشی "عێراق خاوەنی سەرچاوەی زۆرە، پێویستمان به‌ ئەزموونی ئەڵمانیا هه‌یه‌. ئەڵمانیا خاڵی کۆبوونەوە و چارەسەری ناکۆکی جیهانییە".

وەک زەیدی دەڵێت "ئێمە دوورین لە سیاسەتی شەڕانگێزی. دیدی عێراق فراوانکردنی سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوتە".

سەبارەت بە هەناردەی نەوتیش، ئەو رایگەیاند "عێراق ناتوانێت بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی وه‌كو بارمته‌ی ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌نارده‌كردن بمێنێته‌وه‌".

راشیگەیاند "پێشوازی له‌ كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ كاركردن له‌ عێراق".

دەربارەی سعودیەش، ناوبراو پشتڕاستیکردەوە کە لێکۆڵینەوەکان لەسەر بەئامانجکردنی ئەو وڵاتە بەردەوامن، و ئەنجامەکانی شیکاری دەکرێن.

پەیوەست بە هەرێمی کوردستانیش، عەلی زەیدی دەڵێت "هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی عێراق و به‌پێی ده‌ستورو یاسا شایسته‌ی خۆی هه‌یه‌".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×