پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
  2026-09-13     

حەمید بەدرخان

25 تا 27ی ئەیلول لە پێشانگای هونەرمەندانی شێوەکارانی شاری کۆڵن - ئەڵمانیا، با میوانی  هونەرمەندی شێوەکاری کورد هەژار کەلهوڕی بین.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13.09.2026، لە شاری کۆڵن، سەردانم كرد بۆ پێشانگای ساڵانەی هونەرمەندانی شێوەکارانی ئەڵمان و گەلانی دیکە لەگەڵ هونەرمەندی شێوەکاری دیاری کورد، هەژار کەلهوڕی.

لە پێشانگاکە کاری چەندین هونەرمەندمان بینی، لە نێوان کارەکاندا تابلۆکانی هونەرمەندی عیراقی (حوسام ئەلبەسام 1951 بابل) بو، کە تابلۆکانی ڕەنج و ماندوبونی زیاتر لە پەنجا ساڵی کارکردنی بو، لە وڵاتانی عیراق، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و شوێنەکاندیکە .

پاش گەڕان بەنێو بەرهەمەکانی دیکە، سەردانی گەلەری هونەرمەندی شێوەکاری کورد هەژار کەلهوڕیم کرد .

کەلهوڕی لەساڵی 1967 لە شارۆچکەی پردێ لەدایکبوە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە پردێ تەواو دەکات و ساڵی 1989خوێندنی پەیمانگای مامۆستایان لە کەرکوک تەواو دەکات .

لە ساڵی 1997 دەگاتە وڵاتی ئەڵمانیاو درێژە بە ژیان و کارە هونەرییەکانی دەدات .

پێشتر کەلهوڕییم لە پێشانگای ART CAMP لە شاری Krefeld لەگەڵ 18 هونەرمەندی شێوەکاری کورد یەکترمان ناسیی و کارەکانیم دیت.

ئەمڕۆ کاتێک چومە گەلەرییە هەمیشەییەکەی لە شاری کۆڵن، کە ڕۆژانە کارە هونەرییەکانی خۆی تێدا جێبەجێدەکات، پڕبو لە تابلۆ و هێلکاری و چەندین کتێب شێوەکاری کوردو گەلانیدیکە، لەهەمانکاتیشدا چەندین سکێچی کارەکانی بە قەلەم ڕەساس و جۆرەکانی دیکەشم دیت .

لە کاتی وروژاندنی چەندین پرسیار، دەربارەی ئەوەی چۆن دەڕوانێتە هونەری شێوەکاری کوردی، یان خەمی تۆ لە کاتی بەرهەمێکی نوێت چییە؟ من هەر پرسیارم دەکردو ئەویش وەڵامەکانی گەلەک پەرش و بڵاوبو، جارێک دەیگوت: هەڵەبجە ژانێکی گەورەبو، لەپڕ دەیگوت: غەدرەکانی حزبی بەعس، ئەمجارەیان یەکسەر دەیگوت: ئەنفال، دیسان هەڵیدەدایه‌ و دەیگوت: ئەو هاوڕێییەی من کە سەدامییەكان لە ساڵی 1991 لە شارۆچککەی پردێ گرتیان و گوللـەبارانیان کرد!

کەلهوڕی لەنێو کارەکانی کە زۆربەیان هونەری ئەبستراکە، کە زمانی گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی لە نێو تابلۆکانییدا ڕەنگیداوەتەوە، ئەو هێمن و لەسەرەخۆ کاردەکات، وەلێ دەیگوت، لەناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردو تەنیا کاری وێنەکێشانی پۆرترێت بوە، بەڵام لە دوای ساڵانی دو هەزار کارەکانی بە ئاقاری هونەری واقیعی و ئەبستراکە .

لە ڕۆژانی 25 بۆ 27 .09 .2026 پێشانگاکەیان بەنێوی OFFENE ATELIERS KÖLN 2026  لە هۆڵی LINKSRHEINISCH NORD  دەکاتەوە .

شایانی گوتنێیە، هەژار کەلهوڕی لە ساڵی 2000 تا 2025 چەندین  پێشانگای تایبەت و هاوبەشی لە وڵاتانی ئەڵمانیا و کوردستان و شوێنانی دیکە کردۆتەوە .

بەهیواین کوردانی هەرێمی NRW بە تایبەتی شاری کۆڵن و بۆن ڕۆژانی 25 تا 27 ئەیلول سەردانی پێشانگاکەی بکرێت و خوێندنەوە بۆ کارەکانی بکرێت.

دەخوازین کەلهوڕی هەمیشە خەرمانی کارەکانی لەبرەودا بێت و هەگبەی کارە هونەرییەکانی پڕاوپڕبن لە سروشتی جوانی کوردستان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی .

بەهیواین هەمومان لەکاتی کردنەوەی پێشانگاکەی ئامادەبین.

کۆڵن، 13.09.2026

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×