مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
  2026-09-13     

قادر وریا 

 

یەکەم جار سەرەتای زستانی ١٣٦٣(دوایین ڕۆژەکانی ساڵی ١٩٨٤) لە زمانی شەهید سدیق فیرووزی ناوبانگی عەینەدین، هەروەها تێکەڵاوی و خۆشەویستیی ئەو بۆ پێشمەرگەم بیست. لەو کاتەوە هەر کات گوێم لە دەنگی بووە یان تووشی وێنە و ڤیدیۆیەکی بووم، لە دەروازەی ئەم ناساندنەی شەهید سدیقەوە، لەنگەرم لەسەر دەنگ و کەلام و پەیامی ئەو گرتووە. عەینەدین لەو جیهان و گەردوونەی ئەوی هێنایە سەر گۆڕەپانی ژین، زۆر بەخشندەتر بوو، چونکە گەردوون نەک هەر بینایی پێ ڕەوا نەدیت، ئاسوودەیی، تێری و بەڕێچوونێکی باشیشی نەدایە، بەڵام ئەو بە دەنگە خۆشەکەی، بە بەهره هونەری و ئەدەبییەکەی، بە گیان و ڕۆح و ڕەوشتە بەرزەکەی، توانیی خۆشی و خۆشەویستی و لاواندنەوە و ستایشی جوانی و باشی، پێشکەشی خەڵک و نەتەوە و نیشتمانەکەی بکات.

بەداخەوە دۆخی تەندروستیی مامۆستا عەینەدین باش نییە و لە نەخۆشخانەیە. هیوام باشتر بوونی تەندروستییەتی. ئەو هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتی داگیرکراوە و جێی خۆیەتی سپاس و پێزانینمان بۆ دڵپاکی، پاک ژیان و خزمەتی بێ دریغی هەبێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×