له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
  2026-09-12     

دوای گرژییه‌كانی شه‌وی رابردوی شاره‌كه‌، 17 گه‌نج خرانه‌ زیندانی كۆبانێ و له‌ روداوێكی ته‌موموژاوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ناو زیندانه‌كه‌، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 17ی دیكه‌ش برینداربون.

ئاوێنه‌: شەوی رابردو گەنجانی كۆبانی ناڕەزاییان دەربڕی لە دژی شەهیدكردنی (سیپان حوزنی)، هێرشیان كردە سەر ئاسایشی ناوخۆی كۆبانی.

دواتر لە لایەن هێزەكانی ئاسایشەوە (27) گەنج دەستگیركران، (10)یان ئازادكران و (17) گەنجیان خرانە زیندانی كۆبانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاریان دا ئەو گەنجە دەستگیركراوانە ببەن بۆ زیندانی حەلەب، بۆیە ئەو گەنجە دەستگیركراوانە لە زیندانی ئاسایشی ناوخۆ ئاگر دەكەنەوە.

پزیشكێكی نەخۆشخانەی كۆبانی كە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی ئاگره‌كه‌وه‌، (26) كەس لەناو زیندانی كۆبانی برینداردەبن، لەو ژمارەیە (9) كەس گیانلەدەستدەده‌ن و (17)ی دیكەش بریندار دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×