فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه گه‌روی هورمز داخراوه‌و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی دوژمنكارانه له گه‌روه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
ئاوێنه: عه‌لی عوزمایی، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به‌له‌می بێسه‌رنشینی سیخوڕیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بە ناوی "سه‌یل درۆن"ی ژمارەی 5838 له‌گه‌روی هورمز كراوه‌ته ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گه‌روی هورمز داخراوه‌و لەژێر چاودێریی هەواڵگری و کۆنترۆڵی ژیریی ئێمەدایە، هه‌ر جوڵەیەکی دوژمنکارانە دەکرێتە ئامانج.