مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌ربازیی به‌ریتانیا گفتوگۆمان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد
  2026-09-10     

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌ربازیی به‌ریتانیا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێویستی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه‌.

ئاوێنه‌: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، لەگەڵ شاندێکی سەربازيی بەریتانیا بە سەرۆکایەتيی ئیدوارد ئاڵگرن، ‌ڕاوێژكارى باڵای به‌رگريى به‌ريتانى بۆ کاروباری‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئەفریقا، بیروڕامان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ کرد و هاوڕابوین لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژویی و هاوئاهەنگیی و هاریکاری ئەمنی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پێویستی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بو.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×