وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌م مانگه‌دا گه‌یشتۆته‌ 3 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌
  2026-09-10     

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرایده‌كات، هه‌نارده‌ی نه‌وتیان له‌م مانگه‌دا گه‌یاندۆته‌ 3 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌.

ئاوێنه‌: باسم محه‌مه‌د خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، لەمانگی ئەیلولدا هەناردەی نەوتمان گەیاندوەتە 3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و لە پلانماندایە هەناردەی نەوت لە رێگای سوریا و توركیاوە بگەیەنینە 1 ملیۆن بەرمیلی رۆژانه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،  پابەندی بڕیاری ئۆپیك دەبین  و 4.2 ملیۆن بەرمیل تێناپەڕێنین.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، داهاتی مانگی ئابی نەوتی عێراق 4.5 ملیار دۆلار بوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×