پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
  2026-09-10     

ڕێکارە ئیداری و داراییەکانی تایبەت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای ئەوەی ڕەزامەندیی فەرمی لەسەر ناردنی تەمویلەکە درا.

ئاوێنە: ​ئەمڕۆ پێنجشەممە، زیرەك زێباری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە وەزیری دارایی فیدراڵ واژۆی لەسەر نووسراوی فەرمیی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە.

​ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشیکردەوە کە بەشی دارایی فیدراڵ دەستی بە تەواوکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکانی پرۆسەی تەمویلکردنەکە کردووە، و بەپێی خشتە و ڕێکارە کارپێکراوەکانیش، لەگەڵ دەستپێکی هەفتەی داهاتوودا پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×