نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری له‌ پرسه‌ی شێخ عه‌بدولواحید بارزانیدا ده‌كات
  2026-09-07     

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە پرسەی شێخ عەبدولواحید بارزانیدا کرد و رایگه‌یاند، وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بەشداری له‌ پرسه‌كه‌دا كردوه‌.

 

ئاوێنه‌: کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، به‌ روداوی راگەیاند، بۆ گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشی و وەک نوێنەری شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەشدارییان لە پرسەی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە پیرمام کردوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کرد، چونەکەیان تەنیا بۆ پرسە و سەرەخۆشی بوە و لە پەراوێزی ئەو بەشدارییەدا هیچ کۆبونەوە یان بابەتێکی سیاسی باس نەکراوە و روینەداوە.

رۆژی هەینی 4ی ئەیلوولی 2026، شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×