رۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، هێرشكراوه‌ته‌وه سه‌ر پاڵاوگه‌یه‌كی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه.
ئاوێنه: رۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمزی به‌ریتانی له زاری دو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، هێرشكراوه‌ته سه‌ر پاڵاوگه‌ی نه‌وتی جازان كه كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه خاوه‌ندارێتی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان وتوشیانه، له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له زیانه‌كانی هێرشه‌كه ده‌كرێت.
كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه به گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ژمێردرێت، كه پێشتریش دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له سعودیه چه‌ند جاریك كراونه‌ته ئامانج.
ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ مانگی ڕابردو ڕایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکان بونەتە هۆی دروستبونی پچڕان لە بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکەدا، بەڵام کاریگەرییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان و لایه‌نی دارایی نه‌بوه.
پاڵاوگه‌ی جازان کە ڕۆژانە نزیکەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەپاڵێوێت، ڕۆژی 27ی تەمموز لە هێرشێکی حوسییەکانی یەمەندا زیانی پێگەیشت و چالاکییەکانی وەستا.
حوسییەکان ئەو کاتە ڕایانگەیاند کە دامەزراوەکانی ئارامکۆیان لە جازان و یەنبه‌ع کردونەتە ئامانج.