لیژنەی چاودێریکردنی بازاڕ: نابێت پاککردنی مریشک لە هەزار دینار زیاتر بێت
  2026-09-06     

لیژنەی چاودێریکردنی بازاڕ لە قایمقامییەتی دەربەندیخان هۆشداری دەداتە مریشک فرۆشەکان و دەڵێت، نابێت پاککردن و چاککردنی مریشک لە هەزار دینار زیاتر بێت.

ئاوێنە: لە ئاگادارییەکی لیژنەکەدا هاتووە: بەبڕیاری قایمقامی دەربەندیخان و لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕ لەقایمقامیەتی دەربەندیخان ئاگاداری تەواوی دوکانی مریشک فڕۆشەکان دەکات کە نرخی مریشک پاککردن مەرجە تەنها هەزار دینار وەربگیرێت و بە پێچەوانەوە رووبەرووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.

دەشڵێت: داواکارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان لەکاتی زیاتر وەرگرتنی بڕی پارەی دیاری کراو (هەزار دینار) بەم ژمارانەی خوارەوە ئاگادارمان بکەنەوە.

ژمارەکانی قایمقامییەتی دەربەندیخان:

* 07719940159
* 07701423802
* 07721061080
* 07700833545
* 07701580245
*07701568540
* 07708260022

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×