ترەمپ: گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە و لەوانەیە بەمزووانە ئامانجێکی نوێ لە ئێران بپێکین
  2026-09-04     

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر نوێترین ئاڵۆزی و پەرەسەندنە ئەمنییەکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوکات ئاماژەی بە توانای واشنتن لە چاودێریکردنی ئاڵۆزییەکان و دۆخی هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

ئاوێنە: ​ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا ئەگەری هێرشکردنە سەر ئامانجێکی نوێی ئێرانی خستەڕوو و گوتی، لەوانەیە بەمزووانە لە پێگەی "ڕەئس ئەلفئاس" لەناو ئێران بدەن. ناوبراو باسی لەوەش کرد کە واشنتن بە وردی ئاگاداری سەرجەم جووڵەکانی تارانە و بەردەوام گورزی کاریگەریان ئاراستە دەکات.

​سەبارەت بە دۆخی سەربازی و ئەمنیی کەنداو، ترەمپ ڕوونی کردەوە کە لە ئێستادا وڵاتەکەی لە شەڕی ڕاستەوخۆدا نییە، بەڵام گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە و هیچ مەترسییەکی مینڕێژکردن لە گەرووەکەدا بوونی نییە.

​لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا و سەبارەت بە دابینکردنی وزە و بازاڕی نەوت، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە گەرووی هورمز تەنیا ڕێڕەو نییە و بەدیلی زۆری بۆ دۆزراوەتەوە؛ لەوانەش تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکانی نەوت لە ڕێگەی سووریاوە، هاوکات ئاشکرای کرد کە چەندین پڕۆژەی نوێی هێڵی بۆڕی نەوت لە سەرانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغی دروستکردن و جێبەجێکردندان.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×