له‌سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
  2026-09-04     

فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوری له‌ پارێزگای كرماشان رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ سنوری شاری پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری ئێران و گروپێكی چه‌كداری رویداوه‌و له‌ ئاكامدا پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژراوه‌.

 

ئاوێنه‌: کیاسەت سپه‌هری، فەرماندەی پاسەوانی سنوری پارێزگای کرماشان، به‌ ئاژانسی فارس نیوزی راگه‌یاند، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان فه‌وجی "پاوه"‌ی پاسه‌وانی سنوری ئێران و گروپێكی چه‌كداریدا رویداوه‌.

وتیشی، له‌م شه‌ڕو پێكدادانه‌دا پاسه‌وانیكی سنوری ئێران به‌ناوی "ڕەزا دارایی عەماره‌تی" كوژراوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×