"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 49% كه‌میكردوه‌"
  2026-09-04     

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 5.84 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له‌ چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 49% كه‌می كردوه‌.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 29ی 8 تا 4ی 9ی 2026، زیاتر لە 5 ملیارو 845 ملیۆن و 428 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 4 ملیارو 577 ملیۆن و 882 هەزار دیناری واتە 78%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 258 ملیۆن و 135 هەزار دیناری واتە 22%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكی سفرە.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له‌ 5.68 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 49.28% كه‌می كردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×