بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تورکیا؛ ئیسرائیل و یۆنان گەورەترین گرێبەستیان واژۆ کرد
  2026-08-30     

بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیا و ئێران، لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی ئاسمانی، ئەسینا و تەلئەبیب گەورەترین گرێبەستی بەرگریی لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوانیاندا واژۆ دەکەن، کە بە ناوی «قەڵغانی ئەخیل» ناسراوە و بەهایەکەی ٣.٦ ملیار دۆلاری تێپەڕ دەکات.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی «ئۆرشەلیم پۆست»، ئەم ڕێککەوتنە مێژووییە کە بە گەورەترین گرێبەستی هەناردەکردنی سەربازی لە مێژووی ئیسرائیلدا دادەنرێت، دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵەکانی یۆنانەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی سەربازی و پاراستنی سەروەریی ئاسمانی وڵاتەکەی لە بەرامبەر گۆڕانکاری و تەحەدییە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕێوڕەسمی واژۆکردنی فەرمی ئەم گرێبەستە گەورەیە لە نێوان شاندێکی باڵای سەربازیی یۆنان و وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلدا ئەنجام بدرێت، و تێیدا چەندین سیستەمی پێشکەوتووی دژەمووشەکی و بەرگریی ئاسمانی دەگوێزرێنەوە بۆ ئەسینا، بەجۆرێک کە هاوسەنگییەکی سەربازیی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا دروست دەکات.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×