له‌دوای زیادبونی نیگه‌رانییه‌كان به‌هۆی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئابوریی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به تمه‌ن له بازاڕه‌كانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌های 100 دۆلار نزیك بۆته‌وه له 20 ملیۆن تمه‌نی ئێرانی.
ئاوێنه: به‌پێی میدیاكانی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا گه‌یشتۆته زیاتر له 199 هه‌زار تمه‌ن، واته نرخی 100 دۆلار گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 20 ملیۆن تمه‌ن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی ئێران، نرخی زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌و به‌پێی میدیاكانی ئێران به‌هایه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای بێ پێشینه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كات و وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، گه‌مارۆی ده‌ریایی و سزا بێ پێشینه‌كان ده‌بنه مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران.