فالح فه‌یاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگه‌یاند، له‌دو هه‌فته‌ی داهاتودا، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق یاسای حەشدی شەعبی بۆ په‌رله‌مان ده‌نێرێت، ئه‌وه‌ش دوای هه‌ندێك هه‌مواركردنی. ده‌شڵێت: ئامانج له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم تێکدانی دۆخی گشتییە.
ئاوێنه: فالح فەیاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا وتی، لە ماوەی دو هەفتەی داهاتودا یاسای حەشدی شەعبیی تایبەت بە خزمەت، خانەنشینی و پێكهاته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێشکەشی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
وتیشی، پرۆسەی پچڕاندنی پەیوەندی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دەبێت بەپێی پلانی تۆکمە و گواستنەوەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت کە سەقامگیریی سیستەمەکە مسۆگەر بکات.
لەبه‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، فالح فەیاز ئاماژەی بە پێشهاتە ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه کرد و رایگه‌یاند "تەواوی لایەن و چالاکییە نیشتمانییەکان ئیدانەی ئەو دەستدرێژییەیان کرد کە کرایە سەر نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان"، جەختیشی کردەوە کە "ئامانجی سەرەکی لەپشت ئەم ده‌ستدرێژییه تێکدانی دۆخی گشتییە."