عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزوانه بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت. ده‌شڵێت، حكومه‌تی بایه‌خ و گرنگییه‌كی تایبه‌تی به حه‌شدی شه‌عبی ده‌دات و یاسای حه‌شدیش پێشكه‌شچ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندبكرێت.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی کرد لە ئەندامانی فراکسیۆنی سادقون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیە و پرسی نیشتمانیی پەیوەندیدار بە گەشەپێدان و خزمەتگوزاری لە تەواوی پارێزگاکاندا کرا، لەگەڵ بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی ڕێڕەوەکانی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر "ڕۆڵی گرنگ و سەرەکیی دەسەڵاتی یاسادانان لە بەهێزکردنی ڕێکارەکانی حکومەت و تواناداركردنی له جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا، سەرباری گرنگیی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانان لە ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵیدا لە ڕێگەی چاودێریکردنی ئەدای دامەزراوەکانی ده‌وڵه‌ته‌وه."
زه‌یدی ئاماژەی بەوەش کرد کە "حکومەت ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەکات و به‌مزوانه ده‌نێردرێت بۆ په‌رله‌مان." هەروەها جەختیشی کردەوە له "جێبه‌جێكردنی پلانی حکومەت بۆ زیاتركردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە ساڵانی داهاتودا".
وتیشی "ڕوبەرێکی گرنگ بۆ دۆسیەی کەرەبا لە بودجەدا تەرخان کراوە".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌ی نوسینگه‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌مڕۆ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی کرد لە فراکسیۆنی بەدر له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا بارودۆخی گشتیی وڵات لە ڕوی سیاسی، ئابوری و ئه‌منییه‌وه کرا، لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران جەختی کردەوە له‌وه‌ی کە پڕۆژەی حکومەت لەسەر بنەمای بونیادنانی دەوڵەتێکە کە پشتی بە ئابورییەکی بەهێز بەستوە. وتیشی، دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکان بە ڕوانگەیەکی نوێ و داهێنەرانە، گرنگه نه‌ك دواخستنیان و جێهێشتنان بۆ ئاینده.
زەیدی وتیشی، دامەزراوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتەوە بایەخ و گرنگییه‌كی تایبەتی پێ ده‌درێت و حكومه‌تیش بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی یاسای حەشد بۆ پەسەندکردنی، وەک بەشێک لە پێکهاتەكانی هێزە چەکدارەکان، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق ئەمڕۆ دوای بەئەنجامگەیشتنی پێداویستییەکانی پرۆسەی بەرگریکردن لە سەروەری، قۆناغی بونیادنان بەخۆیەوە دەبینێت.