بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌خت ده‌كاته‌وه كه رێگه به هیچ ئاماده‌بونێكی سه‌ربازیی توركیا له سوریا ناده‌ن كه بێیته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
ئاوێنه: بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكدا وتی، ئیسرائیل رێگه به هیچ ئاماده‌بونێكی سه‌ربازیی توركیا نادات كه به‌ره‌و باشوری سوریا بێت، چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌رمان.
ئەم لێدوانانە ڕۆژێک دوای ئەوە دێن کە سوپای ئیسرائیل بنکەیەکی ئاسمانی لە نزیک ئیدلب بۆردومان كرد، کە 185 میل لە سنوری ئیسرائیل له سوریاوه دورە.
نه‌ته‌نیاهو هۆشداری دایه توركیا له‌باره‌ی هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاته له سوریا و وتی "كاری وا مه‌كه‌ن."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتیشی "ئێمه په‌یامه‌كه‌مان به رونی پێگه‌یاندن به‌ڵام وا دیاربو به باشی وه‌ریان نه‌گرتبێت، بۆیه په‌رۆش بوین بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بۆیان رون بكه‌ینه‌وه. (مه‌به‌ستی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ئیسرائیله بۆ سه‌ر بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی توركیا)."