دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران به‌نده به‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ببێت.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تازەترین لێدوانی‌دا سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ڕایگەیاندوە "لەوانەیە لە قۆناغێکدا دانوستان لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت"، بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە "زۆر باشە".
ئەو جەختی کردەوە کە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران بەو مەرجەیە کە ئەو وڵاتە "بە تەواوەتی" ده‌ستبه‌رداری به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ببێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، رێگە نادات ئێران چەکی ئەتۆمی به‌ده‌ست بهێنێت، "چونکە بەکاری دەهێنێت."
تره‌مپ جارێکی تر دوپاتی کردەوە کە هێزەکانی وڵاتەکەی "کۆنتڕۆڵی تەواوه‌تی" گەروی هورموزیان لەدەستدایە و شەوی ڕابردوش کەشتییەکی زۆر لەو گەروەوە تێپەڕیون.
وتیشی، ئەگەرچی هێرشە په‌ڕشوبڵاوەکانی درۆن تا ئێستاش بەردەوامن، بەڵام ئەم هێرشانە زیاتر لایەنی "بێزارکردنیان" هەیە و ڕێگرییان لە تێپەڕبونی بەشێکی بەرچاو لە کەشتییەکان نەکردوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، نرخی نەوت لە ئێستادا 83، 84 یان 85 دۆلارە و کاتێک ئەم بارودۆخە کۆتایی بێت، زۆر نزمتر دەبێتەوە.
ئه‌و وتیشی"نەوتی زۆر بەردەستە و یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی نرخەکان هەرگیز نەگەیشتنە 300 یان 350 دۆلار ئەوەیە کە نەوتێکی زۆر دەخرێتە بازاڕەوە."