وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دینار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بانكی ناوه‌ندییه‌وه نه‌دراوه‌و ئه‌و بابه‌ته پێویستی به یاسایه له په‌رله‌مان په‌سه‌ندبكرێت. ده‌شڵێت: ده‌ستگیركردنی عه‌باس یه‌عقوبی، به‌رپرسی هه‌واڵگریی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با به فه‌رمانی دادگا بوه.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند،"ئەوەی سەبارەت بە بونی پلانێك بۆ ئامانجگرتنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێستا لە ژێر وردبینیدایە".
وتیشی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە قۆناغی خێراکردنی ڕێکارەکانیەتی لە چوارچێوەی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی لە عێراق لە کۆتایی ئەیلولی داهاتودا".
سەبارەت بە بابەتی كۆنترۆڵكردنی چەک، عەبودی جەختی کردەوە کە "دۆسیەی كۆنترۆڵكردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دۆسیەیەکی سەروەریی عێراقییە کە عێراقی لە لێکەوتەی مەترسیدار دورخستوەتەوە و هیچ سەپاندنێکی دەرەکی له‌و بابه‌ته‌دا بونی نییەو نیشانەی جددییەتی حکومەتی عێراقە بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی سەروەریی عێراق".
به‌قسه‌ی عه‌بودی "عێراق خه‌ریك بوه ڕوبەڕوی گۆشەگیری بێتەوە بەهۆی دۆسیەی چەکه‌وه و بڕیارەکانی حکومەتیش بۆ دورخستنەوەی عێراقییەکانه لە لێکەوتەی زیاتر".
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە "سەرجەم پێکهاتەکانی ناو دەستەی حەشدی شەعبی له‌ڕوی رێكخستن و ناوه‌وه له‌ناو خودی ده‌سته‌كه‌دا رێكده‌خرێنه‌وه."
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی عه‌باس یه‌عقوبی، به‌رسی هه‌واڵگریی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له زیقار له‌لایه‌ن هێزێكی عێراقییه‌وه ده‌ستگیركرا، عه‌بودی وتی "دەستگیرکردنی عەباس حسێن یەعقوبی بەپێی بڕیاری دادگا بوە".
سەبارەت بە دۆسیەی لابردنی سفرەکانی سه‌ر دیناری عێراقی، عەبودی جەختی کردەوە کە "نە ئەنجومەنی وەزیران و نە بانکی ناوەندیش تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان سەبارەت بە لابردنی سفرەکانی سه‌ر دراو نەداوە و بابەتەکە پێویستی بە یاسادانان هەیە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە".