موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌تی شیعه‌ی نیشتمانی، داوا له سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كات، هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر خاكی عێراق، ئه‌وه‌ش له‌دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم.
ئاوێنه: موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی شیعه‌ی نیشتمانی، به‌بێ ئاماژه‌دان به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتویه‌تی"ئەوەی عێراق بە درۆنی دوژمنان لێی بدرێت، كارێكی سه‌ربه‌رزانه‌یه. بەڵام لێدانی خاکی عێراق بە درۆنی برایانمان لە ئێرانه‌وه، ئەمەیان كارێكی خه‌مناكه. بەتایبەتی ئەگەر هێرشه‌كه بۆ سەر بەرپرسانی عێراقی بێت، ئیتر چ لە بەغدا بێت یان کوردستان یان هەر بستێکی عێراقی پیرۆز."
سه‌در وتوشیه‌تی "پێویستە لەسەر برایانمان لە سوپای پاسداران خاکی عێراق بۆردومان نه‌كه‌ن، چونکە ئەمە ڕێک دڵخۆشكردنی دوژمنانە."
له‌كۆتاییشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "لە خوا داواکارم ناوچەکە لە جەنگ بپارێزێت و عێراقە خۆشەویستەکەمان لە هەمو مەترسییەکان بپارێزێت جا سەرچاوەکەی هه‌ر كوێیه‌ك بێت."