کازم سەیادی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەستگیرکرا
  2026-08-17     

هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شەوی ڕابردوو، کازم سەیادی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراقیان دەستگیر کرد. پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای فەرمانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "هەراسانکردن" ئەنجام دراوە.

​ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵیی عێراقی بڵاویکردەوە کە بڕیارەکە دوای لێکۆڵینەوە و دەرچوونی فەرمانی دادوەری بووە، و هێزە پەیوەندیدارەکان توانیویانە ڕێکارە یاساییەکان بەرانبەر ناوبراو جێبەجێ بکەن.

​کازم سەیادی لە ماوەی خولە جیاوازەکانی پەرلەمانی عێراقدا وەک کەسایەتییەکی سیاسیی خاوەن لێدوان و هەڵوێستی تووند دژی هەرێمی کوردستان دەناسرا، کە چەندین جار لە ڕێگەی لێدوانە میدیاییەکانیەوە مشتومووڕی سیاسیی بەدوای خۆیدا هێنابوو.

​ئەم ڕکارە یاساییە لە کاتێکدا دێت کە دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا دەستیان بە هەڵمەتێکی بەرفراوان کردووە بۆ لێپرسینەوە لەو کەسایەتی و بەرپرسە پێشووانەی کە بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، پێشێلکاری، یان گەندەڵی تۆمەتبارکراون و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین کەسایەتی ناسراو ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×