محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئیمزایان كرد، به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئێران له مه‌یدانی دیپلۆماسیدا.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له رێوڕه‌سمێكدا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند، من وه‌كو كه‌سێك كه ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانم، "به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئێمه له‌م جه‌نگه‌دا له‌ڕوی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه به‌واتای راسته‌قینه‌ی وشه، سه‌ركه‌وتین."
قالیباف هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ناڵێم سوپای ئه‌مریكاو سوپای ئیسرائیلمان تێكشكاندوه، به‌ڵام ئه‌مریكاو ئیسرائیل نۆ ئامانجی رون و دیاریكراویان هه‌بو له جه‌نگه‌كه‌دا كه هیچ یه‌ك له‌وانه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێنا، كه ئه‌مه‌ش شكسته بۆ ئه‌وان.
هه‌روه‌ها وتیشی "له‌ڕوی دیپلۆماسشه‌وه، لێكتێگه‌یشتنه‌كه، به‌ڵگه‌ی شانازی و سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یه له مه‌یدانی دیپلۆماسیدا."