فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، رایدهگهیهنێت، وڵاتهكه بەرەو پەسەندکردنی یەکەم بودجەی بەرنامە و ئهدا لە مێژوی خۆیدا هەنگاو دەنێت کە تەرخانکردنی سەرچاوەکان بە ئەنجامەکانەوە دەبەستێتەوە.
ئاوێنه: بهپێی راگهیهندراوێكی وهزارهتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری، وەزیری دارایی لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق تاوتوێی ئاسۆکانی هاریکاریی ئابوری و دارایی نێوان هەردو وڵاتی کرد.
وەزیری دارایی عێراق جەختی کردۆتەوە کە عێراق بەرەو پەسەندکردنی یەکەم بودجەی بەرنامە و ئهدا لە مێژووی خۆیدا هەنگاو دەنێت، بەپێی میتۆدێكی نوێ لە بەڕێوەبردنی خەرجییە گشتییەکاندا کە تەرخانکردنی سەرچاوەکان بە ئامانج، بەرنامە و ئەنجامەکانەوە دەبەستێتەوە، بەجۆرێک کە کارایی بەکارهێنانی سەرمایەی گشتی بەهێز بکات.
فالح ساری ئاماژەی بەوەشداوه کە داخرانی گەروی هورمز كاریگهی ڕاستەوخۆی لەسەر ئابوری عێراق جێهێشتوە، لە سایەی گرێدراویی جوڵەی بازرگانی و هەناردەی نەوت بە پێشهاتەکانی ناوچەکەوە؛ جەختیشی کردۆتەوە کە وەزارەت بەردەوامە لە تێپەڕاندنی بارودۆخی ئێستا لە ڕێگەی بەهێزکردنی داهاتە نانەوتییهکان، پێشخستنی ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی دارایی و بەردەوامیدان بە ڕێڕەوی چاکسازی.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دوپاتکردۆتەوە و ئامادەیی بهریتانیای دەربڕیوه بۆ بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی شارەزایی تەکنیکی و ڕاوێژکاری لە بوارە ئابوری و داراییەکاندا، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی تواناکانی دامەزراوە عێراقییەکان و گەشەپێدانی هاریکارییەکانی نێوان هەردو وڵات.