ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند، دادگا بڕیاری سزای حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ عه‌مار جه‌بر، پارێزگاری پێشوی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ركردوه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر تاوانی زیادبونی سه‌رمایه و ده‌ستكه‌وتی نایاسایی.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دادگای ناوه‌ندیی تاوانەکانی دژە گەندەڵی بڕیارێکی به‌شێوه‌ی نائاماده‌بون دەرکردوە بۆ سەپاندنی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بەسەر تاوانبار عەمار جەبر خەلیل عەبدولحەمید، پارێزگاری پێشوی سەڵاحەدین؛ بەپشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی (19/دوەم و بە ئاماژەدان بە ماددەی ١٦/یەکەم) لە یاسای دەستەی دەستپاکی و دەستکەوتی ناڕەوا ژمارە (30ی ساڵی 2011)ی هەموارکراو.
رونیشیکردۆتەوە کە بڕیارەکە غەرامەکردنی ناوبراو بە بڕی یه‌ك ملیار و 728 ملیۆن و 74 هه‌زار دینار لەخۆده‌گرێت، کە ئه‌و بڕه‌ش یه‌كسانه به‌و بڕی سه‌رمایه‌ی كه ناوبراو به‌شێوه‌ی ناڕه‌وا و نایاسایی ده‌ستیكه‌وتوه.
ئەوەشی خستۆتەڕو کە بڕیاری دادگاکە پابەندکردنی تاوانباری لەخۆگرتووە بە گەڕاندنەوەی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستی كه‌وتوه، بەپێی بڕگەکانی ماددەی (19/چوارەم) لە یاسای دەستەکە، کە هەروەها جەختیشی کردۆتەوە لەسەر ئازادنەکردنی سزادراو لە کاتی دەستگیرکردنی و تەواوبونی ماوەی سزاکەی، ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێت كه ته‌واوی بڕی دەستکەوتە ناڕەواکە و دانانی غەرامەکەی کە هاوتایه لەگەڵ بەهاکەی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هەروەها ڕونی کردۆتەوە کە دادگا پشتیوانی لەو دەستبەسەرداگرتنە کردوە کە خراوه‌ته سەر موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی تاوانبار و هاوسەرەکەی، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی کوڕی تاوانبار.
لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەشدازو کە دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تاوانبار دەرکردوە بەپێی بڕگەکانی ماددەی (19/دوەم و بە ئاماژەدان بە ماددەی 16/یەکەم) لە یاسای دەستەی دەستپاکی و ئەنجامدانی پشکنینی یاسایی بۆ دەستگیرکردنی، بە پێدانی ماف بە دەستەی دەستپاکی بۆ داواکردنی قەرەبوی زەرەر و زیانەکان دوای ئەوەی بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت.