به فه‌رمانی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه، باج و رسوماتی گومرگی پێشوه‌خته له حه‌واڵه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌بڕدرێت.
ئاوێنه: به‌پێی نوسراوێكی به‌په‌له‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌كان و پارێزگاكان كراوه، به فه‌رمانگی زه‌یدی له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه، باج و رسوماتی گومرگی پێشوه‌خته له حه‌واڵه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌بڕدرێت.
وه‌ك له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، لەپێناو پاراستنی سامانی گشتی و به‌دورگرتنی لە به هه‌ده‌ردان و بۆ دەستەبەرکردنی بەکارهێنانی باشی سەرچاوەکانی دەوڵەت، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران لە کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە 6/8/2026، فه‌رمانیداوه به بڕینی بڕی باج و ڕسوماتی گومرگی شایستە بەشێوەی پێشوەختە له حەواڵە داراییە دەرەکییەکان و تۆمارکردنییان وەک سپاردە لە 1ی 9ی 2026ه‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وش هاتوه، لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە ئەم ڕێنماییە بەوردی جێبەجێ بکەن.
