سبەی پێنجشەممە، وه‌فدێکی باڵای ئه‌منیی عێراق ده‌چێته سعودیه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی ئەمنی و پرسی هاوبەش ده‌كات له‌نێویاندا پرسی درۆنه‌كان و هێرشه‌كانی سه‌ر سعودیه.
ئاوێنه: به‌پێی میدیای ره‌سمی عێراق، وه‌فده‌كه له‌لایه‌ن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و هه‌ریه‌كه له حه‌مید شه‌تری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری موهه‌نه‌د ئه‌سه‌دی، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی و زه‌ید خوشی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر له وه‌فده‌كه‌دا ده‌بن.
وه‌فده‌كه لەگەڵ لایەنی سعودی تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی ئەمنیی جێی بایەخی هاوبەش دەکات، لەوانە ئەو دەستدرێژییانەی کراونەتە سەر سعودیه و دۆسیەی درۆنه‌كان جگە لە ڕێگەكانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی ئەمنیی نێوان هەردو وڵات.